گێتی
بە تۆمەتی دزینی منداڵێک و کوشتنی دایکەکەی ژنێک لەسێدارە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد
لەدوای ئەوەی ویستی کۆرپەلەکەی بدزێت، ژنێک لە تەکساسی ئەمەریکا، ژنێکی دووگیان دەکوژێت، ژنە دووگیانەکە لە مانگی کۆتایی خۆیدا بووە و تەمەنی 21 ساڵان بووە.
"تایلۆر بارکر"ە تەمەن 29 ساڵ چەند مانگ پێشتر پلانی بۆ کارەکەی دانابوو و بە وتەی خۆی کە لە دادگا باسی دەکات، خۆشەویستەکەی ئاگادار کردووەتەوە بەوەی کە دووگیانە و وێنەی سکپڕی خۆی بۆ هاوڕێکان و خۆشەویستەکەی ناردووە، ئەمە لە کاتیكدایە کە ئەو منداڵدانی دەرهێناوە و ناتوانێت دووگیان بێت.
لەدوای ئەوەی"بارکر" سەردانی ژنە دووگیانەکە دەکات کە لە مانگی کۆتایی خۆیدایە، نزیکەی 100 چەقۆ لە ژنەکە دەدات بۆ ئەوەی سکی بدڕێت و کۆرپەکەی بدزێت، بەڵام پۆلیسەکان دەگەنە سەری و دەستگیری دەکەن، لەدوای دەستگیرکردن و دادگاییکردنی، دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەردا دەسەپێنێت.
س،ر