کوردستانی

وەزارەتی شارەوانی: داشكاندنی كرێی مانگانە بۆ ئەوانە دەكرێت پێوەری ئاو دەبەستن

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی شارەوانی: داشكاندنی كرێی مانگانە بۆ ئەوانە دەكرێت پێوەری ئاو دەبەستن
مەودا میدیا-

وەزرەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەبارەی بەستنی پێوەری ئاو هاوڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە و راشیگەیاندووە "داشكاندن دەكرێت بۆ ئەوانەی تا 21ی 12ی 20222 پێوەری ئاو دەبەستن".

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاندووە "لەئێستاوە تاوەكو رێكەوتی 21ی 12ی ئەمساڵ، ئەو هاوبەشانەی ئاو كە پێوەری ئاویان نەبەستووە و پێوەر ببەستن، سوودمەند دەبن لە داشكاندنی كرێی مانگانە".

باس لەوەشكراوە  "پێشتر كرێی مانگانە 80 هەزار دینار بووە و كەمدەبێتەوە بۆ 20 هەزار دینار بۆ ناو شارەكان و 10 هەزار دیناریش بۆ دەرەوەی شارەكان وەردەگیرێت".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan