کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: سلێمانی رۆحمانە و دەیپارێزین، هیچ هەڵەیەكیش بەرامبەری قبووڵ ناكەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی پیرۆزبایی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی بڵاودەكاتەوە و راشیگەیاندووە "سلێمانی رۆحمانە و دەیپارێزین، هیچ هەڵەیەكیش بەرامبەری قبووڵ ناكەین".
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاندووە "سلێمانی بۆ ئێمە تەنیا شارێك نییە، بەڵكو لانكەیەكە بۆ لەدایكبوونی رۆحی نیشتمانپەروەری، سیمبوولی بەگژداچوونەوەی نادادییە و هەوێنێكە بۆ بیری ئازادیخوازی و دیموكراسی، دەبێت هەمووان لەئاست ئەو راستییە مێژووییە ملكەچ بن كە هیچ رەشەبایەكی لەرزۆك ئەم شارە زیندووەی نەبەزاندووە. بەگژ هەموو ئەو بیركردنەوانەشدا دەچێتەوە كە دەیانەوێت ئەو رۆحە زیندووە لەم شارە بزێوە بسەننەوە و بە عەقڵییەتی تۆڵەسەندنەوە و سیاسەتی ناتەندروستەوە گەمارۆی بدەن".
راشیگەیاندووە "سلێمانی خوێنە و بە دەمارەكانماندا دەگەڕێت، سلێمانی رۆحمانە و دەیپارێزین، سازشی لەسەر ناكەین و هیچ هەڵەیەكیش بەرامبەری قبووڵ ناكەین".
لە كۆتایی پەیامەكەیدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، رایگەیاندووە "پیرۆز و شكۆداربێت ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی".
ك م

بیروڕا