گێتی
یەپەگە لەبارەی تەقینەوەكەی ئیستەنبوڵ هاتە دەنگ و ئیدانەی دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
یەپەگە لەبارەی تەقینەوەكەی دوێنێی توركیا (ئیستەنبوڵ) هاتەدەنگ و وتەبێژی یەپەگە رەتیدەكاتەوە پەیوەندییان بەوكارە هەبێت و دەڵێت "ئەم سیناریۆیە لەلایەن ئەردۆغانە دانراوە بۆ ئەوەی جیهان قەناعەت پێبكات هێرش بۆ سەر رۆژئاوا و باكووری سوریا ئەنجامبدات و ببێتە كارتی مانەوەی خۆی لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو".
نوری مەحمود، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لەبارەی تەقینەوەكەی دوێنێ 13ی تشرینی دووەمی 2022ی توركیا رایگەیاندووە "ئێمە رەتیدەكەینەوە هیچ پەیوەندییەكمان بە ئەنجامدەری ئەو هێرشە تیرۆریستییەوە هەبێت و ئیدانەی هەر ئۆپەراسیۆنێك دەكەین كە خەڵكی مەدەنی بكاتە ئامانج".
راشیگەیاندووە "ئەم سیناریۆیەیە لەلایەن حكومەتی ئاك پارتی و ئەردۆغانەوە ئامادەكراوە و ئەردۆغان هەوڵدەدات هۆكارێك بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی جیهان قەناعەت پێبكات بۆ دەستپێكردنی هێرش بۆ سەر رۆژئاوا و باكووری سوریا، بۆ ئەوەی ببێتە كارتی مانەوەی خۆی لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو".
باسی لەوەشكردووە "ئێمە بۆ گەلەكەمان و جیهان دووپات دەكەینەوە كە پابەندین بە بەهاكانی گەلەكەمان و شۆڕشەكەمان و هەمیشە لە دژی دیكتاتۆریەت و تیرۆر تێكۆشان دەكەین".
ك. م