کوردستانی
وەزیری پەروەردە بەدواداچوون بۆ چارەسەری كێشەكانی خوێندن لە چەند خوێندنگەیەك دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری پەروەردە بەدواداچوون بۆ زیانەكانی كەرتی خوێندن دەكات لە كۆیە و زڕگوێز كە لە ماوەی رابردوو بۆ دووەمجارە نزیكبوون لە شوێنی ئەنجامدانی بۆمبارانی درۆنەكان و بۆ ئەوەش داوای چارەسەرێك دەكات بۆ ئەو خوێندكارانەی كێشەیان بۆ دروستبووە.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە "ئەمشەو سێشەممە 14-11-2022 لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی قەزای كۆیەم كرد و لەلایەن تاریق حەیدەر قائیمقامی قەزای كۆیە و بەڕێوەبەری پەروەردەی كۆیە و سەرۆكی شارەوانی كۆیە و سەرپەرشتیاری یەكەم كۆبوونەوەیەكمان ئەنجامدا بۆ شرۆڤە و بڕیاردان لەبارەی ناوەندەكانی خوێندن بۆ چارەسەركردنی دەرهاویشتەكانی بۆمبارانكردنی بەشێك لە سنوورەكە".
باسی لەوەشكردووە "لە كۆبوونەوەكە بڕیاردرا بە بەردەوام بوونی راگرتنی دەوام لە چەند قوتابخانەیەك كە پێشتر دەواممان تێدا راگرتبوو وە قوتابخانەكان شوێنی دیكەیان بۆ دیاریكرابوو، هەروەها بریاردرا سبەی تیمی ئەندازیاری بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر سەردانی شاری كۆیە بكەن و رەزامەندیماندا لە سەر دروستكردنی قوتابخانەیەك بە شێوازی كابینە و بە خێرایی بۆ ئەم دۆخە نەخوازراوە لەسەر بودجەی وەزارەت و هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان كرا بۆ ئەوەی قوتابخابەیەك لە كۆیە دروست بكرێت".
ئەوەشی راگەیاندووە "بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێرم راسپارد ، سبەی میكانیزمێك بگرنە بەر بۆ ئەوەی لەگەڵ پەروەردەی كۆیە تیمێك لە رێنمایكارانی پەروەردەی سەردانی ئەو قوتابخانانە بكەن و كاری پێویست ئەنجامبدەن بۆ باشكردنی لایەنی دەروونی خوێندكارانی كاریگەر بە هێرشە موشەكییەكان و جگە لەوەش تەرخانكردنی بڕی 50 ملیۆن دینار بۆ پاڵپشتی كارەكانی پەروەردەی كۆیە لە دروستكردنی پۆلی خوێندنی زیادە بەمەبەستی كەمكردنەوەی فشار بەهۆی داخستنی زیاتر لە پێنج ناوەندی خوێندن و بڕیاری تەرخانكردن و خەرجكردنی زیاتر لە 71 ملیۆن دینار درا بۆ نۆژەنكردنەوەی ئامادەیی كۆیە و ئامادەیی تەقتەق".
ئالان حەمەسەعید، وتیشی"جگە لەوەش ئەمرِۆ بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی راسپێردرا كە رێكاری پێویست تاوتوێ بكەن سەبارەت بە قوتابخانەی زڕگوێز و چۆنیەتی دەستبەركردنی خوێندنی خوێندكاران لە سنورەكەدا".
ك. م

بیروڕا