کوردستانی

وادەی بارینی بەفر و باران راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی بارینی بەفر و باران راگەیەندرا
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە 15ی تشرینی دووەم و سبەینێ چوارشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2022ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەكانی گەرماش لەنێوان 13 بۆ 26 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ چوارشەممە هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى شەپۆلێکی بارانبارین کە  کاریگەرى دوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەراست و دەریای سوورە، کاریگەرى ئەم شەپۆلە بارانبارینە تاوەکو رۆژى پێنجشەممە لەسەر ناوچەکەمان بەردەوامى دەبێت، کەشى ناوچەکەمان بەم شێوەیە دەبێت، ئاسمان لە کاتەکانى بەیانی نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەورى تەواو، سەرەتا نمە باران لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و بەشەکانى رۆژئاواى هەرێمی کوردستان و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى دەستپێدەکات، پاشان کاریگەرى بارانبارین درێژدەبێتەوە بۆ سەر تەواوى ناوچەکەمان، ئاستى دابارین مامناوەند دەبێت و لە هەندێک ناوچەش بەتایبەتى لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى هەندێک کات لێزمە باران دەبێت، لەکاتى بارانبارین هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت و لەسەر لوتکەى شاخە بەرزە سنوورییەکان بەفرێکى کەم دەبێت و پلەکانى گەرما بە گشتى کەمێک نزم دەبێتەوە، پلەكانی گەرماش لەنێوان 19 بۆ 25 پلە دەبێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan