کوردستانی
بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی داراییەوە بۆ سەرجەم فەرمانگەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێكی بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ بەرپرسی فەرمانگە حكوومییەكان و ئۆتۆمبێلە خزمەتگوزارییەكان دەرکرد.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە 31ی تشرینی یەکەمی 2022 دەرچووە تیادا هاتووە "ئاگاداری هەموو دامودەزگاكانی حكومی دەكەین كە وەزارەتی دارایی لەبەر بارودۆخی دارایی، ئێستا ناتوانێت كۆی داواكارییەكانی كڕینی ئۆتۆمبێل دابین بكات، چونكە ژمارەی داواكارییەكان گەیشتووەتە ئەو ژمارەیەی ناتوانین دابینی بكەین".
ئاماژە بەوەکراوە "دەبێت هەر ئۆتۆمبێلێك 10ساڵ زیاتر سوودی لێوەربگیرێت، ئەوكات داواكاری بۆ كڕینی ئۆتۆمبێلی تازە پێشكەش بكرێت، هەروەها وەزارەتی دارایی بەپێی بوونی بودجەی بەردەست، لەسەر بنەمای پێداویستی و گرنگی كار و چالاكییەكان بە شێوەی قۆناغ جێبەجێ دەکات".
س.ر

بیروڕا