کوردستانی

زیاتر لە حەوت ملیۆن دینار بۆ هاوڵاتییەک دەگەڕێندرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە حەوت ملیۆن دینار بۆ هاوڵاتییەک دەگەڕێندرێتەوە
مەودا میدیا-

لە شاری سلێمانی دوای ئەوەی بڕێک پارە لەلایەن کەسێک دۆزرایەوە لەڕێگەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "هاوڵاتییەکی بە رەگەز عەرەب بڕێک پارەو ئاڵتونی لێ ون دەبێت، دواتر لەڕێگەی یەکێک لە شۆفێری هێڵی پاسەکانی سلێمانییەوە لەناو ئۆتومبێلەکەیدا دەیدۆزێتەوەو رادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی دەکات، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانیش بەئەمانەتەوە رادەستی خاوەنەکەی دەکەنەوە کەبڕی حەوت ملیۆن و 900 سەد و پەنجا هەزار دینار و بڕک ئاڵتون بووە".

ئاماژە بەوەشدەکات "هاوڵاتییەکەش سوپاسی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و ئەو شۆفێرەشی کرد که بەبێ کەموکوڕی پارە و ئاڵتونەکانی بەدەست گەیشتووەتە".

https://www.facebook.com/watch/?v=468530132046973
س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب