کوردستانی

ئەو تۆمەتبارەی قورئانی لە مزگەوتێک دزی بوو دەستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو تۆمەتبارەی قورئانی لە مزگەوتێک دزی بوو دەستگیركرا
مەودا میدیا-

ئەو تۆمەتبارەی كە قورئانی لەمزگەوتی جاجی كەریم بێ كراس دزی لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیركرا و باس لەوەدەكرێت "بە سێ جار 57 قورئانی بردووە".

پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە "پاش ئەوەی گرتە ڤیدۆیەك لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بڵاوبویەوە كە مامۆستایەكی ئاینی باس لە دزینی قورئانی مزگەوتەكەی دەكات لە شاری سلێمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راسپارد بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار".

راشیگەیاندووە "سەرەنجام توانرا لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رۆژهەڵاتەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت و تۆمەتبار 57 قورئانی لە مزگەوتی حاجی كەریم بێكراس بە سێ جار دزیوە".

ئاماژە بەوەشكراوە "دواینجاریان لە مانگی 7ی 2022 بووە كە دە قورئانی دزیوە كە بەزاخاوی ئاڵتون نوسرابوون و لەئێستادا تۆمەتبار ( ا. ع. ن ) لەدایكبوی 1999 بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".


ك م 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب