کوردستانی

شەپۆلێكی باران و بەفر بارین روو لە هەرێم دەكات و پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێكی باران و بەفر بارین روو لە هەرێم دەكات و پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە
مەودا میدیا-

بەشی پێشبینيی ‎كەشناسی هەرێم رایگەیاندووە "لە بەیانی رۆژی چوار شەممەوە شەپۆلێكی بارانبارین روو لە هەرێمی كوردستان دەكات و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت و پلەكانی گەرما بەگشتی نزمدەبێتەوە".

بەشی پێشبينيی ‎كەشناسيی هەرێم ئاشكرایكردووە "سبەینێ هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری شەپۆلێكی باران بارین كە كاریگەری دوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و دەریای سوورە، ‎كاریگەری ئەم شەپۆڵە باران بارینە تاوەكو رۆژی پێنجشەممە لەسەر ناوچەكەمان بەردەوامی دەبێت، كەشی ناوچەكەمان بۆ ماوەی دوو رۆژ ناسەقامگیر دەبێت لە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە تاوەكو رۆژی پێنجشەممە ".

باس لەوەشكراوە "‎ئاسمان لەكاتەكانی بەیانی نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێ بۆ هەوری تەواو، سەرەتا نمەباران لەسەر ناوچە شاخاوییەكان و بەشەكانی رۆژئاوای هەرێم و بەشێك لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەست پێدەكات، ‎پاشان كاریگەری باران بارین درێژدەبێتەوە بۆ سەر تەواوی ناوچەكەمان، ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت و لە هەندێ ناوچەش بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەندی كات لێزمە باران دەبێت".

راشیگەیاندووە "‎لە كاتی باران بارین هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت وە لەسەر لوتكەی شاخە بەرزە سنووریەكان بەفرێكی كەم دەبێت، پلەكانی گەرما بەگشتی كەمێك نزم دەبێتەوە".

بەشی پێشبینيی كەشناسی هەرێم ئاشكراشیكردووە "‎شەوی پێنجشەممه لەسەر هەینی كاریگەری ئەم شەپۆڵە لەسەر ناوچەكەمان لاواز دەبێت و رۆژی هەینی كۆتای دێت". 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب