کوردستانی

پۆلیسی هەولێر وردەكاری كوشتنی ژنێك لەلایەن هاوسەرەكەیەوە ئاشكرا دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی هەولێر وردەكاری كوشتنی ژنێك لەلایەن هاوسەرەكەیەوە ئاشكرا دەكات
مەودا میدیا-

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی پیاوێكی راگەیاند كە بە فیشەك ژنەكەی كوشتووە و وتەبێژی پۆلیسی هەولێریش دەڵێت "لەماوەی 15 رۆژی رابردوودا 4 حاڵەتی كوشتن لە هەولێر روویداوە".  

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەمڕۆ 15-11-2022 لەگەڕەكی هەولێری نوێ ژنێك بەناوی "فێنك حسێن باقی" تەمەن 38 ساڵ لەلایەن هاوسەرەكەیەوە بە ناوی (س. م أ) تەمەن 55 ساڵ بەفیشەك كوژراوە".  
وتیشی "رووداوەكە لەسەر كێشەیەكی خێزانی بووە و تۆمەتبارەكە دەستگیركراوە و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و  پەراوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە".  

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاشكراشیكرد "لەماوەی 15 رۆژی رابردوو 4 حاڵەتی كوشتن لە هەولێر رویداوە و رێككاری یاسایی پێویست گیراوەتە بەر، بەڵام گرنگە رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و لایەنی پەیوەندیدارەكان بەدواداچوون بكەن بۆ هۆكاری زۆری كێشە خێزانییەكان".
  
ك. م 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب