کوردستانی

راگەیەندراوێك لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگەیەندراوێك لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان بەدەنگی 67 پەرلەمانتار پرۆژە یاسای پەروەردە و فێركردنی پەسەند كرد و وەزارەتی پەروەردەش رایدەگەیەنێت "ئێستا هەرێمی كوردستان خاوەنی یاسایەكی پەروەردە و فێركردنی پەسەندكراوی پەرلەمانە كە لە 181 ماددە پێكهاتووە".

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت "ئەمڕۆ سێشەممە15-11-2022 پەرلەمانی كوردستان پڕۆژە یاسای (پەروەردە و فێركردن)ی لە هەرێمی كوردستان پەسەند كرد، ئەم یاسا پەسەندكراوە هەنگاوێكی گرنگە  بۆ زیاتر رێكخستنی كەرتی پەروەردە و ئێستا هەرێمی كوردستان خاوەنی یاسایەكی پەروەردە و فێركردنی پەسەندكراوی پەرلەمانە كە لە 181 ماددە پێكهاتووە".

راشیگەیاندووە "یاسا پەسەندكراوەكە دید و فەلسەفە و ئامانج و تێروانینی بۆ بونیادنانی تاكێكی نیشتمانی كوردستانی بڕوا بە دیموكراسی بە دادپەروەری و پێكەوەژیان و ژینگەپارێزی و بیركەرەوە داناوە، ئەم یاسا پەسەندكراوە رەچاوی هەموو رێكەوتننامە و بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەكانی كردووە سەبارەت بە پرۆسەی خوێندن و مافەكانی منداڵان و خاوەن پێداویستی تایبەت و بابەتی كوالێتی و رێكخستنەوەیەكی دیكەی گرنگی بواری خوێندنی ناحكومی  و مافی خوێندنی بەزمانی دایك بۆ  قوتابیانی پێكهاتەكان لەخۆگرتووە".

جەخت لەوەشدەكاتەوە "بەشێوەیەكی گشتی وەزارەتی پەروەردە لە پاش بڵاوبوونەوەی بە رەسمی لە وەقائعی كوردستان پابەند دەبێت بەجێبەجێكردنی ماددە و بڕگەكانی یاسای پەروەردە لە هەرێمی كوردستان، كە ئومێد دەكەین وەرچەرخانێكی جۆری لە پرۆسەی پەروەردە لەخۆ بگرێت".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب