کوردستانی

لە رۆژانی داهاتوودا بڕیار لەبارەی خەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكاران دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 لە رۆژانی داهاتوودا بڕیار لەبارەی خەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكاران دەدرێت
مەودا میدیا-كاروان مەحمود 

ئەندامێكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان باس لە بەردەوامی هەوڵەكان دەكات بۆ دابینكردنی دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و ئەوەش دەڵێت "پرۆژە یاسای پەروەردە و فێركاری كە ئەمڕۆ لە پەرلەمان پەسەندكرا سودی زۆری دەبێت بۆ پێشكەوتنی پرۆسەی پەروەردە و خوێندن".

شەمۆڵ ئاشتی سابیر، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پەرلەمانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "هەوڵەكان بۆ دابنیكردنی دەرماڵە بۆ خوێندكارانی زانكۆ بەردەوامی هەیە و چاوەڕواندەكرێت لە رۆژانی داهاتوو بڕیاری لەبارەوە بدرێت و دەرماڵەكەیان بۆ خەرج بكرێت".

باسی لەوەشكرد "پرۆژە یاسای پەروەردە و فێركاری كە ئەمڕۆ لە پەرلەمانی كوردستان پەسەندكرا سودی زۆری دەبێت بۆ پێشخستنی كەرتی پەروەردە و ئەو گرفتانەشی پێشتر دەوترا لە پرۆژە یاساكەدا هەبووە سەرجەمی چارەسەر كراوە".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب