کوردستانی

بزووتنەوەی ئیسلامی لەبارەی مۆڵەتی حزبەكەیان روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بزووتنەوەی ئیسلامی لەبارەی مۆڵەتی حزبەكەیان روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
مەودا میدیا-

وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی لە رونكردنەوەیەكدا رەتیدەكاتەوە مۆڵەتی حزبەكەیان رەتكرابێتەوە و دەڵێت "بوونی مۆڵەتی حزب جیایە لە پێشێلكاری یاسایی كۆنگرە".

د.‌محەمەد‌ بازیانی، وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە "پاش كۆنگرە رۆژنامەنووسیەكەی ئەمڕۆمان كە بەبەڵگەوە روونمان كردەوە كە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئەنجامەكانی كۆنگرەی 12 بزووتنەوەی ئیسلامی بە هۆی خروقات‌ و پێشێلكاری یاسایی رەتكردۆتەوە و دانی پێدا نانێ وە داوادەكات بزووتنەوە كۆنگرەیەكی‌ نوێ ببەستێت، لێرە و لەوێ خەڵكانێك بۆ بەلاڕێدا بردنی بابەتەكە دێن باس لە مۆڵەتی بزووتنەوە دەكەن كە لە كۆمیسیۆن وەریگرتوە، بە مەبەستی تێكەڵكردنی كارتەكان".

راشیگەیاندووە "بە‌هەموو لایەكی رادەگەێنین كە مەسەلەی بوونی مۆڵەتی حزب جیایە لە پێشێلكاری یاسایی كۆنگرە، وە بە‌دڵنیاییەوە كۆنگرەی 12 لە لایەن كۆمیسیۆنەوە رەتكراوەتەوە و هیچ شەرعیەتێكی یاسایی نیە".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan