کوردستانی

روونكردنەوەی وەزارەتی دارایی لەبارەی ناردنی 200 ملیار دینارەكەی پشكی هەرێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونكردنەوەی وەزارەتی دارایی لەبارەی ناردنی 200 ملیار دینارەكەی پشكی هەرێم
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی دەنگۆی ناردنی 200 ملیار دینارەكەی پشكی هەرێم لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە رەتدەكاتەوە و دەڵێت "تا ئێستا هیچ پەیوەندیەكی نوێ لە نێوان وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و كابینەی نوێی حكومەتی عيراقدا نییە و نەبووە".

لە روونكردنەوەیەكدا وەزارەتی دارایی و ئابوریی رایگەیاندووە "ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە رێكەوتی 15-11-2022 لە هەواڵێكی بێ بنەمادا بڵاوكرایەوە كە ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لە كۆبوونەوەی رۆژی دووشەممە دا بە بەڕێوەبەرانی وەزارەتی دارایی وتووە كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریداوە لە ساڵی داهاتووەوە دەست بە ناردنەوەی 200 ملیار دیناری بەشە بودجەی كوردستان بكاتەوە، بە پێویستمان زانی روونی بكەینەوە كە تا ئێستا هیچ پەیوەندیەكی نوێ لە نێوان وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و كابینەی نوێی حكومەتی عيراقدا نییە و نەبووە".

راشیگەیاندووە "لە رۆژی دووشەممە هیچ كۆبوونەوەیەكی رەسمی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی وەزارەت نەكراوە و هەواڵی ناردنی 200 ملیار دینارەكە هەواڵی ناڕاستە و وەزیری دارایی ئاواتی شێخ جەناب لێی بێ بەرییە". 

وەزارەتی دارایی لە كۆتاییدا وتویەتی "بۆ وەرگرتنی زانیاری و هەواڵی دارایی دروست پشت بە راگەیاندنی وەزارەتی دارایی ببەستن".

ك. م 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب