کوردستانی

روونكردنەوەی نەخۆشخانەی منداڵان لەبارەی لۆدی سەر نەخۆشخانەكە و بڵاوبوونەوەی پەتا

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونكردنەوەی نەخۆشخانەی منداڵان لەبارەی لۆدی سەر نەخۆشخانەكە و بڵاوبوونەوەی پەتا
مەودا میدیا-

بەهۆی دروستبوونی قەرەباڵغی لە نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لە سلێمانی نیگەرانی دروستبووە بەوەی ژمارەی پزیشك بۆ بینینی نەخۆشەكان كەمە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەكەش دەڵێت "ئەو لۆدەی هەیە لە سەر نەخۆشخانەكەمان بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای وەرزی پێشكەوتنی پەتای ئەنفلۆنزایە و لەمانگی داهاتوەوە ژمارەی پزیشكیش لە نەخۆشخانەكەمان زیاتر دەكرێت و كارەكانیش بۆ بینینی نەخۆش خێراتر دەكرێت".

دكتۆر پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی (دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشید)ی منداڵان لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمساڵ بەهۆی پێشكەوتنی پەتای ئەنفلۆنزا ژمارەی نەخۆش لە نەخۆشخانەكان زیادیكردووە و جگە لەوەش پەتای وەرزی و ڤایرۆسی كۆرۆناش هۆكاری زۆری ژمارەی نەخۆشەكانن لە نەخۆشخانەكان بەڵام ئەو جۆرە پەتایانە لە ئێستادا مەترسیدار نین و دەرمان و پێداویستی پزیشكی پێویستیش لەبەردەستن بۆ چارەسەری نەخۆشەكانمان".

لەبارەی ئەو نیگەرانییەی دروستبووە بەوەی شەوان كێشەی كەمی دكتۆر لە نەخۆشخانەكە بوونی هەیە و ئەوەش بووەتە هۆكاری دروستبوونی قەرەباڵغی و چاوەڕوانی زۆر لەلایەن ئەو كەسانەی منداڵەكانیان دەبنە نەخۆشخانەكە، دكتۆر پشدەر وتی "بەداخەوە كێشەی كەمی پزیشكمان هەیە، بەڵام تەنها لە شەوان بەوجۆرەیە و لە ئێستاشدا كە پەتاكە بڵاوبووەتەوە ئەوەش هۆكاری ئەو قەرەباڵغییە جگە لەوەش هاووڵاتيان متمانەیان بە پزیشكەكانمان هەیە بۆیە سەردانی نەخۆشخانەكان دەكەن، بەگشتی بۆ چارەسەری ئەوەش لەمانگی داهاتوەوە ژمارەی پزیشك زیاتر دەكرێن لە نەخۆشخانەكە و كارەكانیش خێراتر دەكرێن تاوەكو هاوڵاتییان ئەوانەی سەردانمان دەكەن كێشەیان بۆ دروست نەبێت و بەزویی بتوانن دكتۆر ببینن و چارەسەر پێویست بۆ منداڵەكانیان وەربگرن".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب