کوردستانی

لێزمە باران دەبارێت و پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێزمە باران دەبارێت و پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی تشرینی دووەم و سبەینێ پێنجشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2022ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە پلەكانی گەرما لەنێوان 9 بۆ 25 پلە دەبێت، کەشناسیی هەرێم راگەیاندووە "هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر شەپۆڵێکی بارانبارین (کاتی دابارین لەسەر ناوچەکەمان) لە دوای نیوەرۆ دەستپێدەکات بە گشتی , سنووری پارێزگای سلێمانی زۆرترین ئاستی دابارینی دەبێت لەچاو ناوچەکانی دیکە لەکاتەکانی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە کۆتای بە کاریگەری ئەم شەپۆلە دێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو "لە پارێزگای هەولێر ئاسمان هەور دەبێت, سەرەتا لە کاتەکانی نیوەرۆ لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان نمە باران دەستپێدەکات پاشان لە ناوچە جیاجیاکاندا باران دەبارێت، هەروەها پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ دەستپێکردنی باران لەکاتەکانی نیوەرۆ لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان لە دوانیوەرۆ کاریگەری بارانبارین زیاتر دەبێت لەسەر زۆربەی ناوچەکان, لەئێوارەدا ئاستی باران مامناوەند دەبێت لەسەر بەشێک لە ناوچەکانی باکووری ئەم دوو پارێزگایە هەندێک کات باران بەشێوەی لێزمە باران دەبێت".

باس لەوەشکراوە "لە پارێزگای دهۆک ئاسمان هەور دەبێت و بارانبارین لە دوانیوەرۆ لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات پاشان ئاستی دابارین زیاتر دەبێت و لە ئێوارەدا پێشبینی بارانبارین لەسەر تەواوی ناوچە جیاجیاکان دەبێت، ئاستی دابارین لەسەر بەشێک لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان مامناوەند و لێزمە باران دەبێت، هەروەها لە پارێزگای کەرکوک ئاسمان هەور دەبێت لەگەل دەست پێ کردنی نمە باران لەناوچە جیا جیاکاندا لەکاتەکانی دوانیوەرۆ".

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنجشەممە  ئاسمان هەور دەبێت و بارانبارین لە کاتەکانی بەیانی زوودا رێژەکەی زیاتر دەبێت, لە تەواوی ناوچەکەمان بارانبارین دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت، زۆرترین رێژەی بارانی پێشبینیکراو لە سنووری پارێرزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت, بەفر بارین لەسەر لوتکەی ناوچە شاخاوییە سنووریەکان دەبێت لەکاتەکانی شەودا کاریگەری ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت، پلەكانی گەرماش لەنێوان 17 بۆ 23 پلە دەبێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب