کوردستانی

وەزارەتی کارەبا لەبارەی وەرگرتنی کرێی کارەباوە روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی کارەبا لەبارەی وەرگرتنی کرێی کارەباوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بابەتی وەرگرتنی کرێی کارەبا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و هەواڵێک رەتدەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2022 وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە بارەی بابەتی وەرگرتنی کرێی کارەبا، هەواڵێکی دوور لە راستی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوبووەتەوە، وەرگرتنی کرێی کارەبا بە سەرجەم پۆلەکانەوە لەوانە کارەبای ماڵان بەپێی پێوەری زیرەکی کارەبا رێکخراوە و هیچ پەیوەندییەکی بە گەڕەکە جیاوازەکانی ناو شارەکانەوە نییە، هاوبەشانی کارەبا بەپێی ئەو یەکە کارەبایەی کە بەکاریدەهێنن کرێی کارەبا لەسەریان هەژماردەکرێت".

ئاماژە بەوەکراوە "وەزارەتی کارەبا تەنانەت لە هەڵمەتەکانی نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا و بڕینی ئەو هاوبەشانەی لەسەروو دوو ملیۆن دینار قەرزدارن لەو گەڕەکانە دەستیپێکردووە کە بە گەڕەکە دەوڵەمەندنشیینەکان ناسراون".

ئەوەشخراوەتەڕوو "هەر هاوبەشێکی کارەبا لەکاتی خۆیدا کرێی کارەباکەی نەدابێت، یان دوای خست بێت، لەسەری کۆدەبێتەوە و بە هەر شێوەیەک بێت، پێویستە بیدات".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب