گێتی

تەرمی دوو کچ بەسەربڕاوی دۆزرانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی دوو کچ بەسەربڕاوی دۆزرانەوە
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

رێکخراوی مافی مرۆڤی سوریا رایگەیاند، تەرمی دوو کچی میسرییان لەناو کەمپی هۆل لە سوریا بەسەربڕاوی دۆزیوەتەوە. تەرمی ئەو کچانە لەناو زێرابی کەمپەکەدا لە دوای ونبوونیان دۆزراوەتەوە، کچەکان تەمەنیان لەنێوان 11 بۆ 13 ساڵانە رێکخراوی مافی مرۆڤی سوریا، داعش بە ئەنجامدانی ئەو کارە دەزانێت.

کەمپی هۆل لە سوریا دەیان ژن و منداڵی داعشی لەخۆگرتووە، لەو بەشەی کە ئەو کچانەی تیادا ژیاون، زیاتر لە 2 هەزار ژن لە 57 وڵاتی جیهانەوە لەگەڵ منداڵەکانیان بوونیان هەیە، بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوەکە، لایەنگرانی داعش لەناو کەمپەکەدا بوونیان هەیە و ئەو کەسانەی کە پشت لە داعش دەکەن دەکەنە ئامانج.

لەناو کەمپەکەدا زیاتر لە 50 هەزار کەس دەژین کە 20 هەزاریان منداڵن، لەماوەی رابردوودا نزیکەی 28 تاوان لەناو کەمپەکەدا روویداوە کە بووەتە هۆکاری کوشتنی 30 کەس.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان