ئابووری

پێشبینییە نوێیەکان بۆ نرخی زێڕ چین؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشبینییە نوێیەکان بۆ نرخی زێڕ چین؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەی هەفتەیەکە نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا رووی لە بەرزی کردووە و سەرۆكی زەڕەنگەرانی سلێمانیش دەڵێت "پێشبینیدەکرێت نرخی زێڕ زیاتر بەرزبێتەوە".

دلێر تاهیر، سەرۆكی زەڕەنگەرانی سلێمانی لەبارەی نرخی زێڕەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا نرخی زێڕ بەرەو بەرزی دەڕوات و جوڵەکەوتووەتەوە بازاڕی زێڕ زۆر کەس دەیفرۆشێت کە دەزانێت زێڕ بەرزبووەتەوە".

ئاماژەی بەوەکرد "پێشبینیدەکرێت نرخی زێڕ زیاتر بەرزبێتەوە، چونکە ئەمەریکا ناتوانێت سوود زیادبکات، لەئێستادا نرخی یەک کیلۆ زێڕ لە بازاڕەکاندا پێنج دەفتەر 72 وەرەقەیە".

سەرۆكی زەڕەنگەرانی سلێمانی وتی "لە بازاڕی زەڕەنگەرانی سلێمانی بڕی زێڕ کە لەکاتی هاوسەرگیریدا دەکرێت لەئێستادا 10 بۆ 15 مسقاڵە زۆر کەم لەم رێژەیە تێدەپەڕێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب