کوردستانی
دوو كەسی تر لەسلێمانی توشی كۆرۆنا بوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوو كەسی تر لە سلێمانی توشی كۆرۆنا بوون و كەسوكاری ئەو مامۆستا ئاینییەن كە دوێنێ گیانی لەدەستدا.
هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە 24 كاتژمێری رابردوو پشكنین بۆ 45 هاوڵاتی گومانلێكراو كراوە و دەركەوتووە دوو كەسی تر لە سلێمانی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان".
ئاماژە بەوەشكراوە "ئەو دوو كەسە نوێیە كەسوكاری ئەو مامۆستا ئاینییەن كە دوێنێ لە سلێمانی كۆچی دواییكرد، بەوەش ژمارەی توشبووانی نەخۆشی كۆرۆنا گەیشتوەتە 8 كەس لە سلێمانی".
ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی لە كەرەنتینەدان لە هەرێمی كوردستان 2 هەزار و 586 هاوڵاتیان لە 27 شوێنی جیاواز، لە شاری هەولێر هەزار و 214، لە سلێمانی 561 كەس، لە دهۆك 382، لە هەڵەبجە 103 كەس، گەرمیان 176 كەس، لە راپەڕین 138 و لە كۆیە 12 كەس، لە ئێستادا لەژێر چاودێریدان.