کوردستانی

وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەبارەی دابەشكردنی مووچە و ناردنی 200 ملیار دینارەكە روونكردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەبارەی دابەشكردنی مووچە و ناردنی 200 ملیار دینارەكە روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان باس لە بەردەوامی دابەشكردنی مووچە و ناردنی 200 ملیار دینارەكەی پشكی هەرێم دەكات لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە و دەڵێت "دابەشكردنی مووچە بەردەوامی دەبێت".

د.جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی تەلەڤیزیۆنی راگەیاندووە "ئامادەكاری كراوە بۆ ئەوەی وەفدی هەرێم بچێتە بەغداد و ئەندامانی وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دیاریكراون".

راشیگەیاند "لە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبین و هەوڵدەدەین ناردنی 200 ملیار دینارەكەی پشكی هەرێمیش لەلایەن بەغدادەوە بەردەوامی هەبێت".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan