کوردستانی

كەشناسی هەرێم: ناجێگيری كەشوهەوا بەردەوامی دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كەشناسی هەرێم: ناجێگيری كەشوهەوا بەردەوامی دەبێت
مەودا میدیا-

كەشناسی هەرێم ئاشكرایدەكات "ئەمشەو ناجێگیری كەشوهەوا بەردەوامی دەبێت و لەكاتەكانی بەیانی زوو لە پارێزگای سلێمانی و گەرمیان كاریگەرییەكەی چڕدەبێتەوە و لە 12 كاتژمێریش زۆرترین دابارین لە خورماتوو بووە كە 21.7 ملم بووە".

بەشی پێشبینیی كەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە "ئەمشەو ناجێگيری كەش بەردەوامی دەبێت و ئەگەری دابارین لەزۆربەی ناوچەكان هەیە بە جۆرێك لەناوچە شاخاوییەكان بەشێوەی نمە باران وە لەناوچەكانی باشووری هەرێم وە پارێزگای سلێمانی و گەرمیان كاریگەری زیاتر دەبێ كە هەندێ جار بە شێوەی لێزمە باران دەبێ و پێشبینی دەكرێت لەكاتەكانی بەیانی زوودا لەم ناوچانە كاریگەری زیاتر ببێت".

راشیگەیاندووە "لە ماوەی 12 كاتژمێری رابردوودا زۆرترین رێژەی بارانبارینی تۆماركراو لەشاری خورماتوو بووە كە 21.7 ملم باریوە".

سەبارەت بە بڕی بارانبارینی ناوچەكانی دیكەش لەماوەی 12 كاتژمێری رابردوو بەمجۆرە بووە:
ئاكری 2 ملم 
بامەرنی 2.4 ملم 
بازیان 6.6 ملم
دەربەند 5.4 ملم
دوكان 0.6 ملم
هەولێر 2.1 ملم
پیرمام 4.7 ملم
حاجی ئۆمەران 1.8 ملم
هەڵەبجە 3.8 ملم 
هەڵشۆ 0.4 ملم
كەلار 0.8 ملم
كانی ماسی 1.2 ملم
خەبات 1.2 ملم
شەمامك 0.7 ملم
مانگێش 2.8 ملم
مەیدان 4 ملم
سۆران 11.4 ملم
خانقین 2.8 ملم
دهۆك 1.8 ملم
زاخۆ 1.4 ملم
سلێمانی 10.3 ملم
چەمچەماڵ 4.2 ملم
كەركوك 0.3 ملم 
خورماتوو 21.7 ملم

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن