کوردستانی

زانیاریی نوێ لەبارەی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان و کاتی کردنەوەی دەخرێتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاریی نوێ لەبارەی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان و کاتی کردنەوەی دەخرێتەڕوو
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی رێگەوبانی سلێمانی رایدەگەیەنێت کارکردن لە تونێلی دەربەندیخان بەردەوامە، ئاماژە بەوەشدەکات رێژەی لە 70% بۆ لە  80%ی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی تونێلەکە کۆتایی هاتووە.

فواد حەمە باقی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی رێگەوبانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "کارکردن لە تونێلی دەربەندیخان بەردەوامە و گۆڕینی کەشوهەوا هیچ کاریگەرییەکی لە کارەکان نەکردووە، هەروەها دەتوانین بڵێین رێژەی لە 70% بۆ لە  80%ی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی تونێلەکە کۆتایی هاتووە".

لەبارەی کردنەوەی تونێلەکە وتی "تیمەکانمان 24 کاتژمێر بەردەوامن لە کارکردن و لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆتایی بە کارەکان دێت و تونێلەکە بەڕووی هاوڵاتییاندا دەکرێتەوە".

لە مانگی رابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخاندا و بڕی  187 ملیۆن و 800 هەزار دیناری بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکردووە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب