کوردستانی

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: بارانبارین کۆتایی دێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێمی کوردستان: بارانبارین کۆتایی دێت
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی تشرینی دووەم و سبەینێ هەینی 18ی تشرینی دووەمی 2022ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە بە گشتى ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، کاریگەرى ئەو شەپۆلە بارانباران بارینەى رووى لە ناوچەکەمان کردووە لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و پارێزگاى هەڵەبجە بە لاوازى دەمێنێتەوە نمە بارانى پچڕ پچڕ لەسەر بەشێک لە ناوچەکانى سنوورى ئەو دوو پارێزگایە  دەبارێت، لەگەڵ بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک ئەگەرێکى کەمى نمە بارانى دەبێت، لە ئێوارەدا کۆتاى بە کاریگەرى ئەم شەپۆلە دێت و ئاسمانى تەواوى ناوچەکەمان دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور، پلەكانی گەرما لەنێوان 7 بۆ 19 پلە دەبێت، 

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ هەینی ئاسمان لە سەنتەرى پارێزگاکان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت, هەروەها لەکاتەکانی بەیانی زوودا ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە، پلەكانی گەرماش لەنێوان 13 بۆ 20 پلە دەبێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب