کوردستانی
بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری رێنمایی نوێ دەدرێت بە هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆ نوێکردنەوە و دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری پێویستە ئەم بەڵگەنامانەیان پێبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆ نوێکردنەوە و دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری پێویستە ئەم بەڵگەنامانەیان پێبێت.
1- رەگەزنامەی باری شارستانی "تەسکەرە، جنسیە" یان "کارتی زانیاری ، کارتی نیشتمانی" یان پێبێت.
2- مۆڵەتی شۆفێرییە "کۆنەکە" و هەروەها پشکنینی چاویان پێبێت.
3- بۆ نووسینی ناوەکەیان بە زمانی ئینگلیزی پێویستە پاسپۆرتیان پێبێت، ئەگەر پاسپۆرتیان نەبوو ئەوا ناوی خۆی بە دروستی بە زمانی ئینگلیزی نووسرا بێت.
لەبەشێکی راگەیەندراوەکەشدا هاتووە "پێوسیت ناکات هاوڵاتییان وێنەیان پێبێت، چونکە راستەوخۆ وێنەکان لە بەشی مۆڵەت دەگیرێت و دەخرێتە سەر مۆڵەتە نوێکە".
ژ.م