کوردستانی
لەبارەی دامەزراندن و گواستنەوەی فەرمانبەران بڕیارێک درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان ئاگادای سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان دەکاتەوە لەبارەی گواستنەوە و تەنسیبی فەرمانبەران و بۆ ئەو مەبەستەش نووسراوی ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکان کردووە.
بەپێی نووسراوێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکانی کردووە تیادا هاتووە " بەهۆی کاراکردنی ئەنجومەنی گشتیی راژە و زۆریی داواکاریی فەرمانگەکان بۆ دامەزراندن بڕیارێک دراوە".

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە "جەخت لە راگرتنی ناردنی سەرجەم داواکارییەکانی دامەزراندن دەکەینەوە و وەزارەت و فەرمانگەکان لە رێگەی گواستنەوە و تەنسیبی فەرمانبەران، میلاکی پێویست دابینبکەن".
ئەوەشخراوەتەڕوو "لە ئەگەری نەبوونی پسپۆریی دەگمەن، دەبێت وەزارەت و فەرمانگەکان نووسراو بۆ ئەنجومەنی گشتیی ڕاژە بنێرن، بۆ ئەوەی دیراسە بکرێت و ئەنجومەنی گشتیی راژەش بە رەچاوکردنی دۆخی دارایی و پێویستیی زۆر بۆ دامەزراندن، پێشنیازەکانیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت بە مەبەستی بڕیاردان لەسەری".
س.ر
س.ر