کوردستانی
بە تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل کە پێشینەی تاوانیشیان هەبووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2022 هۆگر ئەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "پۆلیسی هەولێر بە بوونی دوو تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل ئاگادارکرانەوە لەناو شاری هەولێر لە دوای لێکۆڵینەوە هێزەکانی پۆلیس توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن و ئۆتۆمبێلەکانیش رادەستی خاوەنەکانیان بکەنەوە".
ئاماژەی بەوەکرد "تاوانی یەکەم تۆمەتبار بەناوی (ک، ق، م) کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری مازدای دزیبوو، هەروەها پێشتریش سێ ئۆتۆمبێلی دیکەی لە قەزای خەبات دزیبوو".
ئەوەشی خستەڕوو "تاوانی دووەم تۆمەتبار بە ناوی (ز، س، م) هەستاوە بە دزینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری بیم، هەروەها پێشینەی تاوانی هەبووە و پێشتر دوو ئۆتۆمبێلی دیکەی دزیوە".
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر باسی لەوەشکرد "لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا لە شاری هەولێر 32 تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل ئەنجامدراوە و توانراوە 30 تاوانیان ئاشکرا بکرێت".
س.ر