کوردستانی

لەبارەی كەمبوونەوەی دەرمان و راگرتنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان روونكردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی كەمبوونەوەی دەرمان و راگرتنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان روونكردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-كاروان مەحمود 

 تا ئێستا چەند جارێك هۆشداریدراوە لە كەمبوونەوە دەرمان و پێداویستی پزیشكی و لە ئێستادا هەندێك دەنگۆ هەیە بەوەی رەنگە خزمەتگوزاری تەندروستی رابگیرێت، بەڵام وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت "دۆخەكە بەوجۆرە نییە و خزمەتگوزاری تەندروستی چەند سێكتەرێكەو بە كەمبوونەوەی دەرمان خزمەتگوزارییەكانی تەندروستی مەرج نییە رابگیرێت".

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستی سلێمانی بۆ مەودا میدیا وتی "لە ئێستادا هەندێك جۆری دەرمان كەمبووەتەوە لە سلێمانی بەڵام دۆخەكە نەگەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار و راگرتنی خزمەتگوزاری تەندروستی".

راشیگەیاند "ئەوەی دەوترێت خزمەتگوزاری تەندروستی رادەگیرێت بەوجۆرە نابێت چونكە بەشێك لە دەرمانەكان لەلایەن حكومەتی بەغداوە رەوانە دەكرێت و مەرج نییە بەشەكانی دیكەش كێشەیان بۆ دروست بێت و خزمەتگوزاری بەتەواوەتی رابگیرێت".

وتەبێژەكەی بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی جەختی لەوەشكردەوە "بۆ ئەو نەخۆشخانانەی چەرەسەری نەخۆشی درێژخایان دەكەن دەرمانەكانيان لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە رەوانە دەكرێت و تا ئێستا لەلای ئەوانیش كێشەی گەورە دروست نەبووە".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب