گێتی

لە ماوەی 24 كاتژمێری خۆپیشاندانەكانی ئێران 9 كەس كوژراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ماوەی 24 كاتژمێری خۆپیشاندانەكانی ئێران 9 كەس كوژراون
مەودا میدیا-

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردووەتەوە "لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا و لە خۆپیشاندانەكانی ئێران 9 هاوڵاتیی بە تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران كوژراون".

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاندووە "لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو بە تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران زیاتر لە 9 كەس كوژراون و 8 لە كوژراوەكانیش خەڵكی كامیاران، سنە و بۆكانن و بەتەقەی راستەوخۆی هێزەكانی ئێران كوژراون و 4 كەس لەو كوژراوانەش گولــــلە بەر سەریان كەوتووە و 4ی دیكەش گولــــلە بەر سك و سینگیان كەوتووە و هاوڵاتییەكی خەڵكی بۆكانیش 
بەهۆی لێدانی چەقۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەكان كوژراوە".

جگە لە كوژرانی ئەو ژمارەیەش "دەیان هاوڵاتی بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەكان برینداربوون، كە دۆخی سێ كەسیان مەترسیدارە".

ناسنامەی كوژراوەكان بەم شێوەیەی "سامان قادربەیگی؛ خەڵكی بۆكان، فوام محەمەدی، تەمەن 38 ساڵ، زانیار ئەڵڵامورادی تەمەن 26 ساڵ و خەڵكی سنە، عیسا بیگلەری تەمەن 39 ساڵ و خەڵكی سەوڵاوا، دانیال پابەندی، تەمەن 17 ساڵ، بورهان كەرەمی تەمەن 30 ساڵ، سالار موجاور تەمەن 30 ساڵ و خەڵكی بۆكان، ئەسعەد رەحیمی، تەمەن 30 ساڵ و خەڵكی بۆكان ئەوانەی سەرجەمیان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی ئێران كوژراو، هەروەها  محەمەد حەسەن زادە، تەمەن 28 ساڵ و خەڵكی بۆكان، لەكاتی رزگاركردنی كچێك لە دەستی هێزەكان كەوتووەتە بەر لێدانی چەقۆ لەلایەن ئەو هێزانەوە و بەهۆی لێدانی چەقۆ لە سینگ و دڵی ناوبراو گیانی لەدەستداوە".

ك. م 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان