کوردستانی

روونكردنەوەی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی لەبارەی خۆپیشاندانی خوێندكاران

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونكردنەوەی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی لەبارەی خۆپیشاندانی خوێندكاران
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا ئیدانەی زیان گەیاندن بە كەلوپەل و پێداویستییەكانی زانكۆی سلێمانی دەكات و راشیگەیاندووە "ئێمە پشتیوانی داوكاری خوێندكارانمان كردووە و داواكارییەكان پەیوەست نییە بە زانكۆی سلێمانی و لە رۆژی شەممەش خوێندن لە سەرجەم كۆلێژ و بەشەكان دەستپێدەكاتەوە و داوكاریین هەمووان ئامادەبن".

ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت "لە رۆژانی رابردوودا ژمارەیەك لە خوێندكاران خۆپیشاندانیان بۆ هەندێك داواكاری ئەنجامدا، لەگەڵ رەوایەتی بەشێك لە داواكارییەكانیان، بە داخەوە دوور لە رەفتاری خوێندكاری زانكۆ، ناڕەزایەتییەكە بە ئاڕاستەیەكی نامەدەنیدا براو زیانی مادی زۆر بە بیناو كەرەستەی زانكۆمان گەیەنرا بەپێویستی دەزانین بڵێین، داواكاری دەرماڵەی خوێندكاران، ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستانە نەك زانكۆی سلێمانی، لەگەڵ ئەوەشدا ئەنجومەنی زانكۆ پشتیوانی ئەم داوا رەوایەی خوێندكارانی كردووەو بە نووسراوی رەسمی، هەروەها سەبارەت بە كرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران ئەم داواكارییەش لەسەرووی دەسەڵاتی زانكۆی سلێمانییەوەیە، ئەگەر چی ساڵانە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە رێژەی لە سەدا 45 لە كرێی خوێندن كەمكراوەتەوە و سێ ساڵە ئەم بڕیارە جێبەجێدەكرێت، هەروەها زانكۆی سلێمانی جیاواز لە زانكۆكانی تر بەشە ناوخۆیی بۆ خوێندكارانی (پارالێل- ئێواران) ، بەبێ بەرامبەر دابین كردووە، كە ئەمە لە هیچ زانكۆیەكی تردا نەكراوە".

راشیگەیاندووە "سەبارەت بە بەشەناوخۆییەكان و پێداویستییەكانیان، لەگەڵ ئەوەی ئەم داواكارییە داوای خوێندكارانی زانكۆكانی ترە، نەك خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی، بەڵام بۆ دڵنیابوونەوەی هەموو لایەك، زانكۆمان هەر لە پشووی هاوینەوە دڵسۆزانە لە نۆژەنكردنەوە و دابینكردنی پێداویستییەكانی بەشە ناوخۆییەكان درێغی نەكردووە، هەروەها ئەركی زانكۆ رەخساندنی دەرفەتی خوێندن و پێگەیاندنی كادری زانستییە بۆ بازاڕو دامەزراوەكانی حكومەت. داواكاری دامەزراندن و هەلی كار بۆ دەرچووانی زانكۆ، ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتە پەیوەندیدارەكانە. 

لەكۆتاییدا وتویەتی "بۆ سەرجەم هاوڵاتییان و رای گشتی رادەگەیەنین كە ئەنجومەنی زانكۆمان، بڕیاریداوە رۆژی شەممە رێكەوتی (19-11-2022)، پرۆسەی خوێندن و تاقیكردنەوەكان و تۆماركردنی ئامادەنەبوون لەسەرجەم كۆلێجەكان دەستپێدەكاتەوە و داوا لەخوێندكاران دەكەین پابەندی دەوام بن و خۆیان بەدووربگرن لە هەر رەفتارێكی نازانستی و نا شارستانی و سەبارەت بەو رەفتارانەش كە هەندێك كەس دژ بە ناوبانگ و پێگەی خوێندكاران و زانكۆمان كردویانە، رێوشوێنی یاسایییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر". 

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب