کوردستانی

زانیاری زیاتر لەبارەی روبەڕووبوونەوەكەی شاخی زمناكۆ.. دوو پۆلیس برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری زیاتر لەبارەی روبەڕووبوونەوەكەی شاخی زمناكۆ.. دوو پۆلیس برینداربوون
مەودا میدیا-

لەسەر شاخی زمناكۆ لەكاتی هەوڵدان بۆ دەستگیركردنی ژمارەیەك راوچی روبەڕووی هێزەكانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخن بوونەوە و بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخانیش دەڵێت "بەهۆی روبەرووبوونەوەكە دوو پۆلیسی برینداربوون و برینی یەكێكیان سەختە".

موقەدەم سەردار ئەحمەد رەشید، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای ئەوەی ئەمشەو لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەنیخان چاودێری ژمارەیەك راوچی كرا لە شاخی زمناكۆ و ئاگادار كرانەوە لەوەی راوی ئاژەڵەكان نەكەن لەلایەن ئەو راوچییانەوە روبەڕووی هێزەكانمان بوونەوە و بەهۆی تەقەكردنەوەی دوو پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان برینداربوون و برینی یەكێیان سەختە".

باسی لەوەشكرد "تا ئێستاش تەقەكردن بەردەوامە و لەلایەن هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخان چوار دەوریان گیراوە بەڵام روبەڕووی هێزەكان دەبنەوە". 

ك. م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب