کوردستانی

دوایین ئاماری قوربانیانی تەقینەوەكەی ئەمشەوی سلێمانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوایین ئاماری قوربانیانی تەقینەوەكەی ئەمشەوی سلێمانی
مەودا میدیا-

ئەمشەو پێنج شەممە 17ی 11ی 2022 لەگەڕەكی كازیوەی دووی شاری سلێمانی و لە نزیك بەنزینخانەی كازیوە بەهۆی تەقینەوەی تانكییەكی غاز (ئێڵ پی جی) ژمارەیەك قوربانی لێكەوتەوەو وتەبێژی تەندروستی سلێمانیش دەڵێت "بەهۆی رووداوەكە 4 كەس گیانی لەدەستداوە و 11 برینداریش رەوانەی نەخۆشخانە كراون كە دووانیان كارمەندی بەرگری شارستانین".

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی "دوای رووداوەكە سەرجەم تیمەكانی تەندروستی نەخۆشخانەكان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشی بۆ چارەسەری بریندارانی رووداوەكە و بەهۆی تەقینەوەكەش 4 كەس گیانیان لەدەستداوە و 11 كەسیش بریندار بوون كە دوو برینداریان كارمەندی بەرگری شارستانین لەكاتی بەهاناوەچوونی بریندارەكانی ژێر خانووەكە بریندار بوون و 9 كەسەكەی دیكە ئەندامانی ئەو ماڵەن كە تەقینەوەكەی تێدا روویدا".

باسی لەوەشكرد "ژمارەیەك لە بریندارەكان دۆخی تەندروستییان جێگیر نییە و لە ژێر چاودێری چڕدان و لە ئێستاشدا گەڕان و پشكنینەكانین بۆ دۆزینەوەی كەسانی دیكە لە ژێر خانووە رووخاوەكە بەردەوامی هەیە". 

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب