کوردستانی
دوایین ئاماری قوربانییانی رووداوەکەی سلێمانی بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت ژمارەی ئەوکەسانەی لە رووداوی تەقینەوەکەی گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی گیانیان لەدەستداوە 10 کەسن و پێدەچێت ئامارەکان زیاتر بەرزببنەوە.
سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە رووداوەکەی گەڕەکی کازیوە 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 13 کەسی دیکەش بریندرابوون کە پێنجیان رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە".
ئاماژەی بەوەکرد "گەڕان بەردەوامی هەیە بەدوای ئەو کەسانەی دیکەی کە لەژێر خانووەکەدا ماون، پێدەچێت ئاماری گیانلەدەستدان بەرزبێتەوە".
شەوی رابردوو پێنجشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2022 لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی بەهۆی سیستمی غازەوە لە ماڵێکدا تەقینەوە روویدا کە زیاتر لە 20 کەس لەو ماڵەدا بوون و رووداوەکە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.
س.ر