کوردستانی
کەسێک بە تۆمەتی تووندوتیژی بەرانبەر هاوسەر و منداڵەکانی دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی ئەوەی کە لەژێر کاریگەری بەکارهێنانی مادەی هۆشبەردا تووندوتیژی بەرانبەر هاوسەرەکەی و منداڵەکانی ئەنجام دابوو.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێر هاتووە "بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی کەسنەزان، تۆمەتبارێکیان بەناوی (ع. ر. و) دەستگیرکرد، کە لەژێر کاریگەریی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکاندا تووندوتیژی بەرانبەر هاوسەرەکەی و منداڵەکانی ئەنجام دابوو".

ئەوەخراوەتەڕوو "تۆمەتباری ئاماژەپێکراو کە لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر چەکێکی جۆری کڵاشینکۆف و چەند مەخزەنێک و کۆمەڵێک حەب و لاپتۆپ و هەندێک کەلوپەلی دیکەی نەشیاودا گیرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا و رادەستی دادگا کرا".
س،ر
س،ر