کوردستانی

بڕیارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان دەکات کە پێش 20 مانگ  لیستی مووچە بۆ گەنجینەكان ببەن.

بەپێی بڕیارێكی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان پێویستە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكانی حكومەت پێش 20 هەر مانگێك لیستی مووچە بۆ گەنجینەكان ببەن.

دوای ئەم بڕیارەش بەشێكی زۆری فەرمانگەكانی حكوومەت لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەمیان بۆ گەنجینەكان بردووە و وردبینیان بۆ كراوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی مەودا میدیا لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 دەکرێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan