کوردستانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لەپرسەی قوربانییانی تەقینەوەکەی سلێمانی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لەپرسەی قوربانییانی تەقینەوەکەی سلێمانی دەکات
 مەودا میدیا



نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری پرسەی قوربانییانی رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی دەکات کە تێیدا 15 هاوڵاتی گیانییان لەدەستدا و 12 کەسیش بریندار بوون. 


دڵشاد شەهاب، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی دەگاتە سلێمانی و بەشداری لە پرسەی قوربانییانی رووداوەکەی سلێمانی دەکات.

لەلایەکی دیکەوە بەئامادەبوونی  ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتییان  لە رێوڕەسمێکی شایستەدا تەرمی 14 هاوڵاتيی تەقینەوەکەی سلێمانی لە گۆڕستانی کەڵەکنی شارەکە بەخاک دەسپێردرێن. پرسەی قوربانییانیش لەشوێنی تەقینەوەکە و لەبەردەم ماڵی حاجی مەزهەر سیرێ دەبێت.

 

ژ.م
Qaiwan
Qaiwan