کوردستانی
پێدانی کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتيیان کەمیکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا
ئەگەرچی لەماوەی رابردوودا باسلەوە دەکرا، کارەبای نیشتمانی زیادبکرێت، بەڵام وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و دابەزینی پلەکانی گەرما، بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا، پێدانی كاتژمێرەكانی کارەبای نیشتیمانی لەهەرێم کەمیکردووە.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا راشیگەیاند، بەرهەمهێنانی کارەبا کەمی نەکردووە، بەڵکوو خواست لەسەری زۆرە.
لەدوای ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنی بەخەڵکدا، کارەبای نیشتمانی زیاد بکات و چەند وێستگەیەکی دیکەی کارەبا و دانانی پێوەری زیرەکی کارەبا بەگەڕ بخات، بەڵام لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان پێدانی کارەبا کەمیکردووە.
ژ.م