کوردستانی

دوایین زانیاری لەبارەی بریندارانی رووداوەكەی گەڕەكی كازیوە لە سلێمانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوایین زانیاری لەبارەی بریندارانی رووداوەكەی گەڕەكی كازیوە لە سلێمانی
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی باس لەدۆخی تەندروستی بریندارانی رووداوەكەی گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی دەكات و دەڵێت "شەش بریندار لە نەخۆشخانە ماون و دووان لە بریندارەكان لە ژێر چاودێری چڕدان". 

ئومێد عەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی رایگەیاند "شەش برینداری تەقینی تانكییەكی غاز (ئێڵ پی جی) لە گەڕەكی كازیووەی دووی شاری سلێمانی ماون و دووانیان تەندروستییان جێگیر نییەو لە بەشی چاودێری چڕن".

باسی لەوەشكرد "چوار كەسی دیكەیان تەنها بۆ چاودێری ماونەتەوە و هیچ مەترسییەكیان لەسەر نەماوە و دەمانەوێت تا ئەوكاتەی خۆیان رێكدەخەنەوە لای ئێمە بمێننەوە".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب