کوردستانی

روونكردنەوەیەك لە حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونكردنەوەیەك لە حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە
مەودا میدیا-

حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی ناردنی چەك بۆ ئێران بەشێوەی قاچاخ روونكردنەوە دەدات و ئەوەش دەڵێت "حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هیچ شێوەیەك رێگەی نەداوە و رێگەش نادات ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ لە رێگەی هەرێمەوە تێك بدرێت".

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە "چەند ماڵپەڕێكی هەواڵی ئێران، هەواڵێكیان لەسەر زاری جۆن بوڵتن، كە ئێستا هیچ پۆستێكی حكومی و فەرمی لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا نییە بڵاو كردووەتەوە كە گوایە چەك لە رێگای هەرێمی كوردستانەوە بە قاچاخ هەناردەی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكرێت. حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرلەبەری ئەم هەواڵە بێ بنەما دەزانێت و رەتیدەكاتەوە كە چەندین جارە دووبارە دەكرێتەوە". 

باسی لەوەشكردووە "حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هیچ شێوەیەك رێگەی نەداوە و رێگەش نادات ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ لە رێگەی هەرێمەوە تێك بدرێت و ئەم جۆرە هەواڵانە دوورن لە راستیەوە".

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب