کوردستانی

نرخەكانی دەرمان لە هەرێمی كوردستان یەكدەخرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخەكانی دەرمان لە هەرێمی كوردستان یەكدەخرێن
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی كوالێتی كۆنتڕۆڵی دەرمان رایگەیاندووە "بڕیاری یەكخستنەوەی نرخی دەرمان، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2022 لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەستی پێ كردوە و ئەوەش كاریگەرییەكی گەورەی لەسەر شەفافیەتی بەهای دەرمان و نەهێشتنی پاشاگەردانی لە نێو بازاڕی دەرمان دەبێت".

دكتۆر شێروان سادق، بەڕێوەبەری گشتیی كوالێتی كۆنتڕۆڵی دەرمان رایگەیاند "تۆماركردنی كارگەكانی دەرمان و پشكنینی دەرمان و چاودێری كراوە و رۆتین لە بەڕێوەبەرایەتیی كواڵیتی كۆنترۆل كەم كراوەتەوە و بڕیار دراوە بەوەی هەندێك سەرچاوەی باوەڕپێكراو دیاری بكرێن و دەرمان لە هەموو سەرچاوەیەك هاوردە نەكرێت و نەدرێتە خەڵكی، هەروەها هەموو كارگەكانی دەرمانسازی لە بەڕێوەبەرایەتیی كوالیتی كۆنترۆل تۆمار كراون و لیستی نیشتمانی بۆ پەسندكردنی دەرمان لە رووی سەلامەتی و كاریگەری و كواڵیتی جێبەجێ كراوە و پشكنینی دەرمان كە كێشەیەكی سەرەكی كواڵیتی كۆنترۆڵ بوو چارەسەر كراوە و هەموو دەرمانێك لە ماوەیەك كە 45 رۆژ تێناپەڕێت، هەڵسەنگاندن و پشكنینی بۆ دەكرێت و مۆڵەتی بەكارهێنانی پێ دەدرێت".

بەڕێوەبەری گشتیی كوالێتی كۆنتڕۆڵی دەرمان ئاماژەشی بەوەشدا "بە سێ قۆناخ كار لەسەر نرخی دەرمان كراوە، هۆبەیەك لە تۆماری بەڕێوەبەرایەتیی كواڵیتی كۆنترۆڵ تایبەتە بە دیاریكردنی نرخی دەرمان و یەكخستنی نرخەكانی كە نرخ بۆ هەموو دەرمانێك دانراوە و لە قۆناخی دووەمدا پێداچوونەوە لەسەر بنەمای تۆمار بۆ هەموو نرخی دەرمانەكان كراوە و لە 1ی تشرینی دووەمی 2022 نرخی هەموو دەرمانێك لەسەر ئەم  بنەمایە دیاری دەكرێت بەوەش نرخی دەرمان لە هەموو دەرمانخانەكان یەك نرخ دەبێت".

بەڕێوەبەری گشتیی كوالێتی كۆنتڕۆڵی دەرمان راشیگەیاند ''هاوڵاتییان لە رێگەی مۆبایلەوە دەتوانن بە سكان كردنی باركۆدی سەر دەرمانەكان زانیاریی سەرەتایی لەسەر دەرمان بەدەست بێنن، بەتایبەتی نرخ و رۆژی بەرهەمهێنان و بەسەرچوون و سەرچاوە و كۆمپانیای بەرهەمهێنانی، لەسەر باركۆدەكەش هێڵێكی 24 كاتژمێری بۆ وەڵامدانەوەی هاوڵاتیان هەیە و ئەگەر كێشەیەكیان لەبارەی دەرمانەكە هەبێت، لە هەمان كاتدا دەتوانن پەیوەندی بە تیمەكانی چاودێریكردنی بازاڕ بكەن و بە زووترین كاتیش رێوشوێن دەگیرێتەبەر.''


ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب