کوردستانی

تورکیا بە چڕی هێرشدەکاتە سەر پەکەکە و یەپەگە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تورکیا بە چڕی هێرشدەکاتە سەر پەکەکە و یەپەگە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سوپای تورکیا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەکدارانی یەپەگە و پەکەکە دەستپێکرد و تائێستا دەیان گوریلا شەهید و برینداربوون.

دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تشرینی دووەمی 2022 لە ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا بۆ سەر گەریلاکانی پەکەکە لە باشووری کوردستان و یەپەگە لە رۆژئاوای کوردستان دەیان گەریلا شەهید و برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ زیاتر لە 25 هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بنکە و پێگەکانی گەریلاکانی یەپەگە و پەکەکە لە سنووری حەسەکە و گوندەوارەکانی حەلەب و رەقە و کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان و، گوندەکانی قەزای ماوەت، بناری قەندیل، چیای کورتەک، چیای ئاسۆس و سنووری برادۆست ئەنجام داوە و تێیدا تائێستا 32 گەریلای یەپەگە و پەکەکە شەهیدبوون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب