کوردستانی

دوو بەرمیل نەوت دەدرێت بە هاوڵاتییانی ئەم ناوچەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو بەرمیل نەوت دەدرێت بە هاوڵاتییانی ئەم ناوچەیە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

قایمقامی قەزای پێنجوێن رایدەگەیەنێت وا بڕیارە هاوڵاتییان بەرمیلی یەکەمی نەوتی سپی وەربگرن و نووسراومانکردووە بۆ ئەوەی بەرمیلێکی دیکەش بدرێت.

زانا عەبدولڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "وا بڕیارە هاوڵاتییان بەرمیلی یەکەمی نەوتی سپی وەربگرن و نووسراومانکردووە بۆ ئەوەی بەرمیلێکی دیکەش بدرێت بە هاوڵاتییانی قەزای پێنجوێن بەهۆی ئەوەی ناوچەیەکی ساردی کوردستانە".

ئاماژەی بەوەکرد "هاوڵاتییان بەو مەرجە قبووڵیان کردووە ئەو نەوتە وەربگرن بە نرخی 103 هەزار دینار کە بەرمیلی دووەمیان پێبدرێت".

قایمقامی قەزای پێنجوێن لەبارەی کاتی دابەشکردنی نەوت لە سنوورەکە ئەوەشی خستەڕوو "کاتی دابەشکردنی نەوتەکە دیارینەکراوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن