کوردستانی
لە قوتابخانەیەکی شاری سلێمانی چی روویدا؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ لەکاتی بڵاوەپێکردنی خوێندکارانی خۆپیشاندەری زانکۆی سلێمانی هێزە ئەمنییەکان بە هەڵە گازی فرمێسکڕێژیان هەڵداوەتە ناو قوتابخانەی دیاری بنەڕەتی لە گەڕەکی شەکرەکە کە نزیک بووە لە خۆپیشاندەرەکانەوە، لە ئەنجامدا 100 خوێندکار تووشی گرفتی تەندروستی بوون.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تشرینی دووەمی 2022 لەکاتی بڵاوەپێکردنی خوێندکارانی خۆپیشاندەری زانکۆی سلێمانی هێزە ئەمنییەکان بە هەڵە گازی فرمێسکڕێژیان هەڵداوەتە ناو قوتابخانەی دیاری بنەڕەتی لە گەڕەکی شەکرەکە کە نزیک بووە لە خۆپیشاندەرەکانەوە، لە ئەنجامدا 100 خوێندکار تووشی بێهۆشی و هەناسە تووندی و چاوکزانەوە بوون".
ئاماژەی بەوەشکرد "تیمەکانمان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و سەرجەم خوێندکارەکان چارەسەریان بۆ کراوە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە".
س،ر