کوردستانی

وەزارەتی كارەبا: ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا زیادیكردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی كارەبا: ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا زیادیكردووە
مەودا میدیا-

وەزارەتی كارەبا ئاشكرایدەكات "نزیكەی 700 مێگاوات كارەبای زیادكردووە و خەرجی بەرهەمهێنانی كارەباش كەمیكردووە و لە چەند مانگی داهاتووشدا ژمارەیەك یەكەی دیكە دەكەونە كار".

پێشڕەو نوری، بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی كارەبا رایگەیاند "ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ سێ هەزار و 500 مێگاوات كارەبا زیاد بووە، بەڵام لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان، بەكارهێنانی كارەبا بەڕێژەیەكی زۆر رووی لە هەڵكشان كردووە، ئەمەش دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ماوەكانی پێدانی كارەبا، واتا بەهیچ شێوەیەك بەرهەمهێنانی كارەبا كەمنەبووەتەوە".

راشیگەیاندووە "لە داهاتوویەكی نزیكدا چەند یەكەیەكی دیكەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وێستگەی بازیان و دیرەلۆك و وێستگەكانی 29 مێگاواتی بەگەڕدەخرێن، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ هەوڵەكانی دەستپێكردنی دامەزراندنی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر لە هەولێر، دهۆك و سلێمانی كە لە ماوەیەكی نزیكدا بەردی بناغەیان بۆ دادەنرێت."

بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی كارەبا رێژەی تەواوبوونی وێستگەكانی كارەبای خستەڕوو بەجۆرێك،  دامەزراندنی 2 یەكەی دیكە لە وێستگەی غازی بازیان كە بە رێژەی لە 95٪ تەواو بووە،  وێستگەی هایدرۆپاوەری دیرەلۆك بە رێژەی لە 90٪ تەواو بووە،  وێستگەی 29 مێگاواتی هەولێر بەرێژەی لە 100٪ دووبارە كەوتەوە كار،  وێستگەی 29 مێگاواتی سلێمانی بە رێژەی لە 100٪ دووبارە كەوتەوە كار و  وێستگەی 27 مێگاواتی دهۆك بە رێژەی لە 70٪ تەواو بووە و وێستگەی 51 مێگاواتی تاسلوجە بە رێژەی لە  100٪ دووبارە كەوتەوە كار و هەروەها هەردوو وێستگەی وزەی خۆر لە هەولێر و دهۆك بڕیارە لە ماوەیەكی نزیكدا بەردی بناغەی بۆ دابنرێت".

ك. م 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب