کوردستانی
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: دابەشكردنی نەوت بەردەوامی دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەڵێت "زیاتر لە 134 هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە و دابەشكردنی نەوتیش بەردەوامی دەبێت و دوای تەواوبوونی قۆناغی یەكەم لە ناوچە شاخاوییەكان راستەوخۆ قۆناغی دووەمی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ناوچەكانی دەوروبەری شارەكاندا دەستپێدەكات".
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایگەیاندووە "تا رۆژی 20-11-2022 بڕی 28 ملیۆن و 560 هەزار و 243 لیتر نەوتی دابینكراوە و لەو بڕەش 26 ملیۆن و 848 هەزار و 800 لیتر نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییانی ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی كوردستان دابەشكراوە و 134 هەزارو 244 خێزان لێی سوودمەند بوون".
باسی لەوەشكردووە "پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەردەوامی دەبێت و دوای تەواوبوونی قۆناغی یەكەم لە ناوچە شاخاوییەكان راستەوخۆ قۆناغی دووەمی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ناوچەكانی دەوروبەری شارەكاندا دەستپێدەكرێت و دوا قۆناغیش لەناو سەنتەری شارەكاندا نەوت دابەشدەكرێت".
ك. م

بیروڕا