کوردستانی
لێدوانی تەندروستی لەبارەی گیان لەدەستدانی بریندارێكی رووداوەكەی سلێمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەنگۆی گیان لەدەستدانی یەكێك لە بریندارەكانی رووداوەكەی گەڕەكی كازیوەی دوو رەتدەكرێتەوە و وتەبێژی تەندروستی سلێمانی دەڵێت "هیچ كەسێك گیانی لەدەست نەداوە".
سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندووە "دەنگۆی گیان لەدەستدانی یەكێك لە بریندارەكانی رووداوەكەی گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی دوورە لە راستییەوە و هیچ كەسێك گیانی لەدەست نەداوە".
پێشتر ئومێد عەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی رایگەیاند "شەش برینداری رووداوەكەی گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانیلە نەخۆشخانە ماون و دووانیان تەندروستییان جێگیر نییەو لە بەشی چاودێری چڕن".
باسی لەوەشكرد "چوار كەسی دیكەیان تەنها بۆ چاودێری ماونەتەوە و هیچ مەترسییەكیان لەسەر نەماوە".
ك. م

بیروڕا