گێتی
ئەمەریکا: ئێران سەقامگیریی عیراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە مەترسییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
درەنگانی شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێران لە چەند ناوچەیەکەوە بۆردوومانی هەرێمی کوردستان کرد و ئەمەریکاش سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 21ی تشرینی دووەمی 2022 ئێریک کوریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریکا رایگەیاند "سەرکۆنەی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکەی ئێران بۆسەر نزیک لە هەولێر لە عیراق دەکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو هێرشە ناڕەوایانە ژیانی خەڵکی مەدەنی دەخەنە مەترسییەوە، سەروەریی عیراق پێشێل دەکەن و ئەو مەترسی و سەقامگیرییەی عیراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخەنە مەترسییەوە کە بە زەحمەت بەدەستهاتووە".
ئێران بە بیانووی حزبەکانی رۆژهەڵاتەوە درەنگانی شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە درۆن و مووشەک هێرشیکردە سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە و جێژنیکان لە بەحرکەی هەولێر؛ هەروەها حزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە زڕگوێز.
س،ر