کوردستانی

حەوت تیرۆریست لە شاری هەولێر دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەوت تیرۆریست لە شاری هەولێر دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆری کوردستان دەستگیرکردنی حەوت تیرۆریستی داواکراوی راگەیاند کە رادەستی دەزگای دژە تیرۆری عیراقی کردەوە.

لە راگەیەندراوەکەی دژە تیرۆری کوردستاندا هاتووە "تیرۆریستان (ئەحمەد عەبدولقادر یونس، ئەحمەد فەیسەڵ عەلی ساڵح، بەهادین عەبد زبار محەمەد سەلمان، عەبدوڵڵا ئەحمەد ئیبراهیم عەبدوڵڵا، محەمەد عەبدولستار نەجم عەبدوڵڵا، موهەند عەونی مەحمود حەسەن، یونس مەحی عەواد کازم) ئەندامی چالاکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بوون، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان لە شاری هەولێر دەستگیر کراون".

ئاماژە بەوەکراوە "بەهۆی ئەوەی لە داواکراوانی دەزگای دژەتیرۆری عیراق بوون، لەسەر داوای دەزگای ناوبراو و بە فەرمانی دادوەر لە رۆژی 20ی تشرینی دووەمی 2022 رادەستی دەزگای دژەتیرۆری عیراق کرانەوە".









س،ر
Qaiwan
Qaiwan