کوردستانی
فەتوایەکی نوێ لەبارەی کڕینی ئۆتۆمبێل بە قیست دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنەی فەتوای هەرێمی كوردستان لەبارەی کڕینی ئۆتۆمبێل بە شێوەی قیست فەتوایەکی نوێی بڵاوکردەوە و چەند خاڵێک دەخاتەڕوو.
لە فەتوایەكی لیژنەی فەتوای هەرێمی كوردستاندا هاتووە "روونە لە شەریعەتی ئیسلامدا گرێبەست و مامەڵەی سێ لایەنە دروست نییە، چونكە مامەڵەی شەرعی دوو تەرەفەیە، هەندێك كۆمپانیا هەن كە ئۆتۆمبێل دەفرۆشن بە قیست، بە زیاتر لە نرخی كاش، كڕیارەكە دەنێرن بۆ بانك وەك تەرەفی سێیەم لە مامەڵەكەدا، بانكیش ئۆتۆمبێلەكەی نەكڕیوە و نەبووەتە موڵكی، تەنها پارەی ئۆتۆمبێلەكە دەدات بۆ كڕیاری ئۆتۆمبێل، لێرەدا بەو شێوەیە دروست نییە، چونكە وەك ئەوە وایە بانك پارەی دابێت بە قەرز و دوایی بۆ خۆی بە زیاتر وەریبگرێتەوە و هیچ كاڵایەكی لەم ناوەندەدا نەفرۆشتووە، وێڕای ئەوەی بووەتە تەرەفی سێیەم كە لە مامەڵەی شەرعیدا دروست نییە".
ئاماژە بەوەكراوە "ئەگەر بانك ئۆتۆمبێلەكەی كڕییەوە لە كۆمپانیا و بوو بە موڵكی خۆی و بەتەواوی وەریگرت و بوو بە ماڵی خۆی، ئەوكات دروستە بانك بیفرۆشێتەوە بە زیاتر و بە كاش یان بە قیست، چونكە لەو كاتەدا كاڵای فرۆشتووە نەك پارەی بە قەرز دابێت بە زیادە، ئەم جۆرە مامەڵەیە لە فیقهی ئیسلامیدا پێی دەگوترێت (المرابحە) و مامەڵەیەكی دروستە".
شێوازێكی تری قیست روون كراوەتەوە، ئەگەر ئۆتۆمبێلەكەی بە قیست كڕی بە نموونە بە (14,000$) بۆ شەش ساڵ و وا رێككەوتن كە ئەگەر لە شەش ساڵدا كڕیار قەرزەكەی دایەوە، ئەوا وەك خۆی قیمەتەكەی دەمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر ساڵێك زووتر تەواوی پارەكەی دایەوە بە بانك، ئەوا بانكەكە لە هەندێك لە پارەكەی خۆی خۆش دەبێت، ئەم جۆرە مامەڵەیەش دروست نییە لەبەر چەند هۆكارێك ئەوانەن:
1. ئەگەری تێدایە و گرێبەستیش نابێت لەسەر ئەگەر و فەرزیات بنیات بنرێت.
2. ئەو بڕە قیستەی كە بانكەكە لێی خۆش دەبێت لە بەرانبەر مودەیەكدایە كە پێش دەخرێت، كەمكردنەوەی قەرزیش لە بەرانبەر مودەدا بەشێكە لە سوو (ریبا) و حەرامە.
3. ئەم مامەڵەیە دوو مامەڵەیە لە یەك مامەڵەدا، پێغەمبەری (دروودی خوای لەسەر بێت) رێگریی كردووە لە ئەنجامدانی دوو مامەڵە لە یەك مامەڵەدا.
ئەوەش هاتووە "ئەگەر لەگەڵ مامەڵەكە بە مەرج دانەنرابوو ئەگەر زووتر قەرزەكەی دایەوە بە فرۆشیار، ئەوا بڕێكی لێ خۆش دەبێت، بەڵكو دوای تەواوبوونی مامەڵەكە، فرۆشیارەكە گوتی ئەگەر زووتر قەرزەكەم پێ بدەیتەوە، ئەوەندە بڕە پارەیەت لێ خۆش دەبم، ئەوا بەشێك لە زانایانی شەرع ڕێیان پێ داوە و دەكرێت لەسەر بۆچوونی ئەوان لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا كاری پێبكرێت".
س.ر

بیروڕا